كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شڤان شێخۆ، كارگێڕی لقی8ی زاخۆی پارتی دیموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو به کۆرۆنا لە وڵاتی تورکیا گیانی له‌ده‌ستدا.
زه‌كی بێتاسی، كادری لقی8ی زاخۆی پارتی به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “له‌ئێستادا ته‌رمی شڤان شێخۆ گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه بۆ زاخۆ و ئاماده‌كاری بۆ مه‌راسیمی به‌خاكسپاردنی ده‌كه‌ین.”
دوای مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 5 ڕۆژ لە ماڵەوە له‌ژێر چاودێری پزیشیكیی، دواتر ڕه‌وانه‌ی تورکیا كراوه و لە نەخۆشخانەیەکی ئه‌وێ چارەسەری پزیشکیی وەرگرتووه، بەڵام سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوه.
بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تائێستا 12 هەزار و 62 کەس لە سنووری پارێزگای دهۆک تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 7 هەزار كه‌سیش لەژێر چارەسەردان و 250 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.