“ڕەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە”

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە شاری هەولێر ڕایده‌گه‌ێنێت: “ڕەوشی تەندروستی هەولێر زۆر ترسناکە، ئەگەر بەم شێوەیە بڕوات لەوانەیە ڕێژەی مردن زیاتر بەرزبێتەوە.”

د. شاخەوان خەیلانی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئیماراتی له‌ هه‌ولێر ڕایگه‌یاندووه‌: “لە نەخۆشخانەکەیان شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش، ئێستا تەنها نەخۆشخانەی ڕزگاری نەخۆشی کەمە، ئەوانیش دەیانەوێت لەو نەخۆشخانەیە کۆرۆنا نەمێنێت، خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن.”

ڕوونیشیده‌كاته‌وه‌: “كه‌ له‌لای ئه‌وان پرۆتۆکوڵێکی دیاریکراو هەیه‌، كه‌ لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و وەزارەتی تەندروستی عێراق و هەرێمی كوردستانه‌وه‌ هاتووە و ئێمە تەنها جێبەجێی دەکەین، لەگەڵ ئاگاداربوون و پێویستی ڕۆژانەی نەخۆش.”

ده‌شڵێت: “لە دەرەوەی نەخۆشخانەکان و نۆرینگەکان، دکتۆرەکان دەرمان و چارەسەری زیاتر دەنووسن، له‌كاتێكدا لای هەموو خەڵک ئاشکرایە کە تائێستا چارەسەری کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە.”

هۆشداریش ده‌دات له‌وه‌ی كه‌ بەرەو وەرزی سەرما دەرۆین، لەوانەیە ڤایرۆسەکانی وەرزی و نەخۆشییەکانی تریش کە هەوکردنەکانن و لە وه‌رزی زستان و سەرمادا تووشی مرۆڤ دەبن، لەگەڵ ئەو ڤایرۆسە تێکەڵاویەک پەیدا بکەن و ببێتە هۆی گیان لەدەستدانی خەڵک و ده‌شڵێت، ڕەوشەکەش زۆر بە مەترسیدار دەزانم و ڕەشبینیش نیم، بەڵام ئەمە ڕاستیەکانن و ئەوەی کە ڕوودەدات شتێکی گەورەیە.”

ھەواڵی زیاتر