850 پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی توشی كۆرۆنا بوون

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “به‌هۆی به‌ركه‌وتنی ڕاسته‌وخۆی پزیشكان و توشبووانی كۆرۆنا، ژماره‌یه‌كی زۆری كارمه‌ندانی ته‌ندروستی تووشی كۆرۆنا بوون.”

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوول، دلۆڤان محه‌مه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ڕایگه‌یاند: “لە سەرەتای سەرهەڵدانی کۆرۆناوە لە کوردستان، تائێستا زیاتر له‌ 850 پزیشك و کارمەندی تەندروستی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.”

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، به‌پێی ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان، 571 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 32 كه‌سی تریش به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ‌

ھەواڵی زیاتر