24 كه‌سی تر له‌ كوردستان به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستیی هه‌رێمی كوردستان، ئاماری نوێی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگەیاند: “لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 673 کەس لە  هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون و 24 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه‌ 30ی ئه‌یلوول، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماری‌ 24 كاتژمێری رابردووی بڵاوكرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: “له‌ 24 كاتژمێری ڕابردوودا 673 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 24 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.”

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا 47 هەزار و 810 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 30 هەزار و 605 کەس چاکبوونەتەوە و هه‌زار و 749 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر