بڕێكی زۆر برنج له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی دەست بەسەر بڕیكی زۆر برنجی جۆراوجۆردا ده‌گرن و له‌ناوی ده‌به‌ن.

بەهار ڕەمەزان، سەرۆكی لیژنەی كۆگاكانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند:‌ “لیژنەكەیان دەستی بەسەر 74 فەردە برنجی جۆراوجۆردا گرتووە كە بەهۆی خراپ عەمباركردنیانه‌وه‌ ئەسپێ لێی داوە و خاوەنەكانیان بەنیازبون لەبازاڕەكانی شاری سلێمانی ساغیبكه‌نه‌وه‌.”

سەرۆكی لیژنەی كۆگاكان، داوا لە هاوڵاتیانی شاری سلێمانی دەكات بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان و منداڵەكانیان لەكاتی هەبوونی گومان لەسەر ئەو كاڵاو شمەك و خواردەمەنیانەی كه‌ ڕۆژانە دەیكڕن و بەكاریدەهێنن، لەڕێگەی ژمارە (07708677777) لیژنە هاوبەشەكان ئاگاداربكەنەوه.

ئاماژەی به‌وه‌شكرد: “بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی تەواوی برنجەكە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت و خاوەنەكانیشیان ڕووبەڕووی ڕێكاری یاسایی دەكرێنەوە.”

ھەواڵی زیاتر