كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هه‌رێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بەهۆی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا، ناتوانرێ پرۆسه‌ی خوێندن به‌شێوه‌ی ئاسایی به‌ڕێوه‌بچێت، بۆ خوێندنی ئەمساڵیش قۆناغی 1 و2 بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی گرفتەكانیان چارەسەركراوه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه بۆ قۆناغەكانی خوێندنی سێیەم تا پۆلی 11 بەشێوازی ئەلیكترۆنی دەتوانن درێژە بەخوێندن بدەن، ڕێنمایش دەركراوە كه بەشێوازی گروپی 5 بۆ6 كەسی لەناو ناوەندەكانی خوێندن درێژە بەخوێندنی ساڵیان بدەن.”
سه‌باره‌ت به خوێندن له گونده‌كان، وه‌زیری په‌روه‌رده ڕایگه‌یاند: “له گونده‌كان خوێندن ئاساییه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌ی قوتابی له‌وێ كه‌مه و هێڵی ئینته‌رنێتیش به‌وێ ناگات تا به‌شێوه‌ی ئۆنلاین پرۆسه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت، بۆیه ده‌بێت له قوتابخانه‌كان بخوێنن.”