كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بڵاویكردەوە: “هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی توانیویانه لە ڕۆژی 20ی ئه‌یلوول، پێنج تۆمەتبار دەستكیربكەن، كه كاریان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فریودانی هاوڵاتیان بووه له‌ڕێگه‌ی ئافره‌ته‌وه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: “كه تۆمەتباران هەستاون بە فریودانی چەند كەسێك لەڕێگەی ئافرەتەوە و دواتر ماڵەكانیان تاڵانكردون و پارەو چەك و زێڕیان لێ دزیون، لە هەندێك تاوانی تریشدا لەڕێگەی مامەڵەی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەوە دەستی چەند كەسێكیان بڕیوه و مامەڵەشیان بە شوێنەواری بەنرخ و گرانبەهاو مێژوییەوە كردووە.”
ئاسایشی سلێمانی ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه: “كه لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵی تۆمه‌تباره‌كاندا چەندین پارچە چەك و زێڕ و بڕە پارەیان پێوه گیراوە، كە بریتین لە (چەكێكی جۆری ئیم فۆر، یەك دەمانچە، 2650 درهەمی ئیماراتی ).
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، كه سەرجەم تۆمه‌تباره‌كان دانیان بە تاوانەكانیاندا ناوە و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا به‌رده‌وامه.”