كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 29ی ئهیلوول، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ گویرینی، وه‌زیری به‌رگری ئیتالیا كۆبووه‌وه و گفتوگۆیان له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكه‌وه كرد.
وەزیری بەرگری ئیتالیا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: “كه ئیتالیا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و پێشمه‌رگه.”
گویرینی، هیواشی خواستووه كه لە ئایندەیەکی نزیکدا بتوانن درێژە بە ڕاهێنانەکانی پێشمەرگە بدەنه‌وه، کە زیاتر له 3 مانگه بەهۆی کۆرۆناوه به‌شێوەیەکی کاتی وەستاوه.
هاوكات مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی پشتگیریی و هاوکارییەکانی ئیتالیای کرد و بوونی هێزەکانی ئیتالیا و هاوپەیمانانی لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە پێویست و گرنگ زانی و ڕایگه‌یاند، کە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی مستەفا کازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و به‌غدا، لەسەر بنەمای دەستووری هه‌میشه‌یی عێراق.