كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئهیلوول، په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (له ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان) ده‌دات.
دوێنێ دووشه‌ممه 28ی ئهیلوول، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان، بانگیشتنامهیهكی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد و ڕایگه‌یاند، ئه‌ندامی په‌رله‌مان ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ئهیلوول، كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له دانیشتنی ژماره 7ی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای (له ئهستۆكردنی فه‌رمانبه‌ران له هه‌رێمی كوردستان).