نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا کرد.
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکانی ئەو وەزیرە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، قسەکردنە لەسەر، رۆڵی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، هاوکاری و هاوئاهەنگییەکانی بۆ وەزارەتی پێشمەرگە و مانەوەی هێزەکانی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان.