كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی، بە تۆمەتی دزیكردن لە ماڵان، باندێكی چوار كه‌سیی دەستگیركرد، كە بە ناوی سواڵكردنەوە لە دەرگای ماڵانیان داوە و كاتێك زانیویانە ماڵەكە چۆڵە، چوونەتە ژوورەوە و كەل و پەلی گرانبەهایان دزیووه.
ئاسایشی سلێمانی ڕایگه‌یاند: “توانیویانه لە 9ی ئه‌م مانگه باندێكی چوار كه‌سیی ده‌ستگیربكه‌ن، كه بەناوی سواڵكردنەوە لە دەرگای ماڵانیان داوە و كاتێك زانیویانە ماڵەكە چۆڵە، چوونەتە ژوورەوە و كەل و پەلی گرانبەهای ماڵەكەیان دزیووە.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه لەكاتی دەستگیركردن و پشكنینی ماڵەكانیان، چەندین پارچە چەك و زێر و بڕە پارەیان پێوه‌گیراوە، كە بریتین لە (یەك چەكی كڵاشنكۆف، یەك دەمانچەی چواردەخۆر، 22 هه‌زار و 700 دۆلار، 720 هه‌زار دینار و 2 هه‌زار و 360 یۆرۆ، 10 ملیۆن تمه‌ن)و سەرجەمیان دانیان بەتاوانەكانیاندا ناوە و ڕووبەڕووی یاسا كراونەتەوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە.”