وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیۆن دینار بۆ خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرجکرا.
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، جەرجکردنی ئەو بڕە پارەیە بە مەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردییە لە کەرکووک. لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستاندا هاتووە “بەفەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بودجەیەک بە گوژمەی 260 ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لە کەرکووک و دابینکردنی پێداویستییەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لە کەرکووک خەرجکرا، ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستییەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لە پارێزگای کەرکووک.”
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان
بەفەرمانی رێزدار مەسرور بارزانی ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بودجەیەک بە گوژمەی (۲٦۰)دووسەدو شەست ملیون دینار بەمەبەستی پشتگیریکردنی خوێندنی کوردی لەکەرکوک و دابینکردنی پێداویستیەکانی قوتابخانەکانی خوێندنی کوردی لەکەرکوک خەرجکرا ، ئەمە وێڕای دابینکردنی پێداویستیەکانی پزیشکی و خۆپارێزی بۆسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی کوردی لەپارێزگای کەرکوک.بەڕێوەبەرایەتی راگەیاندن و پەیوەندییەکان ــ وەزارەتی پەروەردە ٢٧ ی ٩ی ۲۰۲۰