دوو گەنجی سلێمانی کتێبفرۆشییەکی جیاواز داناوە
زامۆ عومەر و چراخان تۆفیق، دوو گەنجی سلێمانین، لە باخی گشتیی شارەکە کتێبفرۆشییەکی جیاوازیان داناوە.
ئەوان بە تۆڕی میدیایی(باڵکێش)ـیان ڕاگەیاند “مەبەستیانە بتوانن کارێک بۆ خۆیان بکەن و لە بەرامبەریشدا هانی گەنجەکانی شارەکە بدەن، کتێب بخوێننەوە”.
زامۆ و چراخان، تەمەنیان 18 ساڵە و ئەمساڵ قۆناغی ناوەندییان تەواو کردووە و لە قۆتابخانەیش یەکتریان ناسیوە.


