كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی ڕابردوو دوو كۆپته‌ری سوپای توركیا هێزێ:ی جه‌ندرمه‌یان له‌سه‌ر چیای (چه‌لێ زێوكێ) دابه‌زاندووه.
محه‌مه‌د موراد، به‌رپرسی لیژنه ناوچه‌ی باتیفای به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “دره‌نگانی شه‌وی رابردوو دوو كۆپته‌ری سوپای توركیا هێزێ:ی جه‌ندرمه‌یان له‌سه‌ر چیای (زێوكێ)ی سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفا دابه‌زاندووه.”
وتیشی: “هێزه‌كه به دووری 20 خوله‌ك له گوندی كه‌شانی سه‌ر به سنوری ناحیه‌ی باتیفاوه بنكه‌ی سه‌ربازییان لێداوه و ئاڵای توركیایان هه‌ڵكردووه و له‌ئێستادا (ڕێگای گوندی كه‌شان بۆ گوندی شیلان و گه‌لیێ شانی و چه‌می ساما و سیارا سته‌ورێ و گه‌لیێ شیفا مێزێ) له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌و هێزه‌دایه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه فڕۆكه‌كانی توركیا ده‌وروبه‌ری گوندی كه‌شانی ناحیه‌ی باتیفایان بۆردومان كردووه و ڕه‌ز و باخی دانیشتووانی گونده‌كه‌یان سوتاندووه و له‌به‌ر بوونی هێزه‌كه و بۆردومانی فڕۆكه‌كانیش ناتواندرێت ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكرێت.”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه كاتژمێر 9ی شه‌وی 25ی مانگیش جارێكی تر فرۆكه‌كانی توركیا به چڕی بۆردومانی گوندی ڕویسێ و شودن و كه‌شانی سه‌ر به ناحیه‌ی باتیفای قه‌زای زاخۆیان كرد و زیانێكی زۆر به‌ر خانووی دانیشتووانی ئه‌و گوندانه كه‌وت و ئاگریش له به‌شێكی دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه كه‌وته‌وه، دره‌نگانی هه‌مان شه‌ویش دوو كۆپته‌ری تر له‌سه‌ر چیای (كال گه‌ور) له كۆمه‌ڵگه‌ی بێگۆفا به‌رامبه‌ر گوندی (گریێ بیێ)، له 500 مه‌تر دووری له ڕێگای سه‌ره‌كی باتیفا – كانی ماسی، هێزێكی تری جه‌ندرمه‌یان دابه‌زاند و هێزه‌كه دوو بنكه‌ی سه‌ربازییان له‌وێ دانا و هه‌ردوو گوندی ڕویسێ و شودن كه‌وتنه پشتی ئه‌و دوو بنكه سه‌ربازییه‌ی هێزه‌كه‌ی توركیا و ڕێگای گوندی صوریا بۆ هه‌ردوو گوندی ڕویسێ و شودنیش كه‌وته ژێر كۆنترۆڵیان.