نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق كۆبووه‌وه

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌ك شه‌ممه‌، 27ی ئه‌یلوول، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نيشتمانيى عێراق و شاندی یاوه‌ری كۆبووه‌وه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سه‌قامگیری عێراق، به‌ ئامانجگرتنی باڵيۆزخانه‌ و نوێنه‌رايه‌تی وڵاتان له‌ به‌غدا و مه‌ترسى و لێكه‌وته‌كانى، هه‌ڕه‌شه‌ و جموجووڵى داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يان به‌تايبه‌تى له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش له‌ عێراق، گفتوگۆكران.

هه‌ردوولا به‌پێویستیان زانیوه‌ كار بۆ پاراستنى ئاسايشى باڵيۆزخانه‌ و نوێنه‌رايه‌تی وڵاتان له‌ به‌غدا بكرێت و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراقیان به‌ گرنگ زانیوه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و له‌ناوبردنی یه‌كجارییان.‌

ھەواڵی زیاتر