516 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 21 كه‌سی تریش گیانیان له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ ئاماره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیدا هاتووه‌، له ‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، (516) كەس تووشی كۆرۆنا بوون.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ڕاشیگه‌یاندووه‌: “كه‌ 21 كه‌سی تر به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.”

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له‌كاتێكدایه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌، 27ی ئه‌یلوول، د. یاد نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یسبووك ڕایگه‌یاند: “كه‌ شوێنی وه‌رگرتنی توشبووی نوێ نه‌ماوه‌ و تكای كرد هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن.”

ھەواڵی زیاتر