كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ یه‌ك شه‌ممه، 27ی ئهیلوول، كاتژمێر 10ی سه‌رله‌به‌یانی به‌شێك له مامۆستایانی لەبەردەم قوتابخانەی لەیلا قاسم لە قەزای كەلار دژی دواكەوتنی موچەكانیان گردبوونەوه.
مامۆستایانی گردبوونه‌وه‌كه ڕایانگەیاند: “ئەگەر حكومەت وه‌ڵاممان نه‌داته‌وه، ئه‌وا بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن دەكەن و ناچنەوە ناو ناوەندەكانی خۆێندن.”
ئه‌وه‌شیان وت: “خوێندن به سیسته‌می ئەلیكترۆنی ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه و داوا ده‌كه‌ین وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ئه‌م شێوازه خوێندنه بگۆڕێت، چونكه ئه‌مه زیانی بۆ قوتابیان هه‌یه.
