كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ شه‌ممه، 26ی ئه‌یلوولی 2020، بەڕێوەبەری ئامادەییەکانی سنوری كه‌رتی پەروەردەی کفری، هاوشێوەی ئاماده‌ییه‌كانی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار و چەند ناوچەیەكی تر بایكۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند و داوا ده‌كه‌ن به‌بێ لێبڕین 30 ڕۆژ جارێك مووچەیان پێبدرێت.
بەڕێوەبەری ئامادەییەكانی قه‌زای كفری ڕایانگه‌یاند: “تاوه‌كو ڕۆژی 10ی 10، بایكۆتی خوێندن دەكەن و ناچنە هۆڵەكانی وانە وتنهوە و هۆشداریشیان داوە ئەگەر تا ئەو وادەیە داواكارییەكانیان جێبەجێ نەكرێت بەردەوام دەبن لە پرۆسەی بایكۆتی خوێندن.”
ئاماژەیان بەوەشكردووه: “سبەی یه‌ك شه‌ممه 27ی ئهیلوول، كە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە، دەست بە دەربڕینی ناڕەزایی و بایكۆتكردنی خوێندن دەكەن و داوا ده‌كه‌ن مووچەی تەواو بەبێ لێبڕین و دەستکاری کردن هەموو 30 ڕۆژ جارێک دابەش بکرێت و سیسته‌می خوێندنی ئۆنلاینیش گۆڕانکاری تێدابکرێت.”
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه دوێنێ هه‌ریه‌ك له ئاماده‌ییه‌كانی قه‌زای پشدەر و كەلاریش بایكۆتیان ڕاگه‌یاند و داوایان كرد مووچه‌كانیان له‌كاتی خۆیدا پێبدرێت و گۆڕانكاری له سیسته‌می خوێندی ئۆنلایندا بكرێت، بڕیاریشه سبه‌ی یه‌كشه‌مه له‌جیاتی وانه وتنه‌وه بایكۆتی خوێندن بكه‌ن و خۆپیشاندان ئه‌نجام بده‌ن.