كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئاسایشی سلێمانی دەستی بەسەر بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵدا گرت و ڕەوانەی لیژنەکانی قایمقامیه‌ت كرا بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو گۆشته‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ شەممە، 26ی ئه‌یلوول، له بازگه‌ی تاسڵوجه‌ی شاری سلێمانی، هێزه‌كانی ئاسایش ده‌ستیان به‌سه‌ر (250) كیلۆ گۆشتی ئاژه‌ڵدا گرتووه، كه خاوه‌نه‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی نه‌شیاو گواستوویه‌تیه‌وه و ڕه‌چاوی ڕێنماییه ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌رییه‌كانی نه‌كردووه و ویستوویه‌تی له بازاڕه‌كانی سلێمانی ساغیبكاته‌وه.
به‌ڵام به بڕیاری قایمقامی سلێمانی، ته‌واوی گۆشته‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانی ده‌كرێت بۆ له‌ناوبردن و لیژنه هاوبه‌شه‌كانیش خاوه‌نه‌كه‌ی ڕووبه‌ڕووی ڕێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.