به‌رپرسێكی تری پۆلیسی دهۆك به‌ كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بڵاویكردەوە: “ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، 26ی ئه‌یلوولی 2020، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی باتیلی سه‌ر به‌ قه‌زای سێمێلی پارێزگای دهۆك، به‌ كۆرۆنا‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.”

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆك ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: “دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا، مقه‌ده‌م (شڤان لەزگین شەرڤانی)، بەرێوەبەری پۆلیسی ناحیەی باتیلی سەر بە قەزای سێمێل گیانی لەدەستداوه‌.”

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ هه‌ر له‌م مانگه‌دا دوو به‌رپرسی تری پۆلیسی دهۆك و به‌رپرسێكی ئاسایش له‌ كۆیه‌ و وته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركوك و چه‌ند به‌رپرسێكی تری ئه‌منی و سه‌ربازی له‌ شاره‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان به‌ كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ھەواڵی زیاتر