كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگه‌یاندووه: “لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 33 كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.”
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: “لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 4253 پشكنینی كۆرۆنا ئەنجامدراوە و له‌و ڕێژه‌یه‌ش 520 كه‌سیان توشی كۆرۆنا بوون.”
ئاماژەی بەوەشكردووه: “لە دوێنێوە 264 كه‌س چاكبوونەتەوە و 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.”
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، تائێستا 45 هەزار و 215 كەس له هه‌رێمی كوردستان توشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 28 هەزار و 938 كەس چاكبوونەتەوە و 1650 كه‌سیشیان گیانیان لەدەستداوە.