نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك له نوسینێكدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “ڕیفراندۆم زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلی كورد بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.”
نەجمەدین کەریم، پارێزگاری پێشووی كه‌ركوك، له ساڵیادی ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستان له نوسینێكدا بڵاویكرده‌وه: “ئەمڕۆ 3 ساڵ بەسەر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی خه‌ڵكی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، كه زەرورەتێکی نەتەوەیی بوو بە ئاڕاستەی نیشاندانی خواستی گەلەکەمان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی.”
نەجمەدین کەریم له نوسینه‌كه‌یدا سوپاسگوزاریی خۆشی بۆ هەڵوێستی نیشتمانییانە و ئیراده‌ی بەرز و خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان ده‌ربڕیوه و ده‌ڵێت: “ڕیفراندۆم وەك فاکتەرێکی نەتەوەیی بۆ پرسی نەتەوەیی گەلەکەمان دەمێنێتەوە و دەکرێت هەنگاوەکانی داهاتوومانی لەسەر بنیادبنێن لە بەردەم جیهاندا.”
ئەمڕۆ هه‌ینی، 25ی ئه‌یلوول، 3 ساڵ بەسەر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا تێپه‌ری، كه له 25ی ئه‌یلوولی 2017، خه‌ڵكی كوردستان له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامیاندا، كه ئه‌وكات نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركوك بوو، دواتر ئه‌نجامی ڕیفراندۆمه‌كه له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمیسیۆن له 92.7%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابوو.