كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “بەشانازییەوە یادی 3 ساڵەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەنەوە، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کوردستان بوو بۆ مافی چارەنووس و کەسیش ناتوانێت ڕیفراندۆم هەڵوەشێنێتەوە، یان ڕەتیبکاتەوە.”
ده‌شڵێت: “ئەمڕۆ ئێمە بە شانازییەوە یادی 3 ساڵەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە ڕەنگدانەوەی ئیرادەی گەلی کوردستان بوو بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس و شێوازی ژیان بەشێوەیەکی دیموکراسی و ئاشتی.”
ئەمڕۆ هه‌ینی، 25ی ئهیلوول، 3 ساڵ بەسەر ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستاندا تێده‌په‌ڕێت، كه له 25ی ئه‌یلوولی 2017، خه‌ڵكی كوردستان به ڕابه‌رایه‌تی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامیاندا و دواتر ئه‌نجامه‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا و به‌پێی ئه‌نجامه‌كانی كۆمیسیۆن له 92.7%ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان به (به‌ڵێ) بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دابوو.