كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شه‌وی ڕابردوو لە شاری سلێمانی به چه‌كی جۆری (ئاربیجی)، هێراشكرایه سه‌ر ناوه‌ندی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران.
ئارام موده‌ڕیسی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و به‌رپرسی سكرتاریه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “درەنگانی شەوی ڕابردوو، ده‌وروبه‌ری كاتژمێر 12:38 خولەكی شه‌و، لەسەر ڕێگای قەراغ – سلێمانی، بە چه‌كی جۆری (ئاربیجی) هێرشكرایە سەر ناوەندی سەركردایەتیمان.”
وتیشی: “ئاربیجییەكە پێش ئه‌وه‌ی بگاته ئامانجه‌كه‌ی ته‌قییه‌وه و هیچ زیانێكی لێنه‌كه‌وته‌وه، تەنها هەندێك پوش و پاوان له‌و ناوه به‌هۆی ئاگری گوله ئاربیجییه‌كه‌وه ئاگری گرت، ئه‌ویشمان كۆنتڕۆڵكرد و نەمانهێشت تەشەنە بكات.”
سه‌باره‌ت به هۆكار و ناسنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه هێرشه‌كه‌ی كردووه، وتی: “ئێمه هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانیین و گومانمان له‌وه نییه كه ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن گروپه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه كراوه‌ته سه‌رمان، به‌ڵام بۆ دڵنیابوونی زیاتر له ناسنامه‌ی هێرشكاره‌كان، له‌ئێستادا كۆمیته‌ی ئه‌منیه‌تمان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سلێمانی سه‌رقاڵی ئاشكراكردنی ناسنامه‌ی ئه‌و هێرشكارانهن.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، “كه ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه و ساڵی ڕابردووش له‌ناو هێزه‌كانیان له چیای هه‌ڵگورد له باڵه‌كاتی كیشه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سیخوڕێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه دروست كراوه و بووه‌ته هۆی كوژرانی پێشمه‌رگه‌یه‌كیان.”
ئاشكراشی كرد: “كه چه‌ندین جاری تر هه‌وڵی هێرشی له‌م شێوه‌یه له دژی خۆیان و باره‌گانیان دراوه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، هه‌ر زوو ئاگادار كراونه‌ته‌وه و پوچه‌ڵیان كردووه‌ته‌وه.”
له‌ماوه‌كانی ڕابردووش‌دا چه‌ندین جاری تر له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه هێرشی موشه‌كیی كراوه‌ته سه‌ر باره‌گای هێزه كوردییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ندین به‌رپرس و كادیر و پێشمه‌رگه‌شیان تیرۆر كراوه.