كاروان كهلاری/ باڵكێش
بەڕێوبەرایەتی تەندروستی هەولێر ڕایدهگهیهنێت: “هەموو ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە كه باس لە گۆڕینی نەخۆشخانەی ڕاپەڕینی منداڵان لە حکومییەوە بۆ کەرتی تایبەت دەکەن.”
تهندروستی ههولێر له ڕوونكردنهوهیهكدا ڕایدهگهیهنێت: “پێشتر نهخۆشخانهكه فشاری زۆر لەسەر بووە و نەتوانراوە نەخۆشی دیکە وەربگیرێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا، بۆیە خێرخوازێک هەوڵی گەورەکردنی نەخۆشخانەکەی داوە و بینایەکی دیکەی کردووەتەوە، بەڵام ئەو بینایەش سەربە نەخۆشخانەی ڕاپەڕینە و وەک جاران لە خزمەتی هاوڵاتیاندایه.”
سهبارهت به ناوی باڵەخانە نوێیەکەی ناو نەخۆشخانەکە تهندروستی ههولێر دهڵێت: “ڕوونیدەکەینەوە، کە هەر کاتێك خێرخوازێك یان سەرمایەدارێك باڵەخانەی نەخۆشخانەیەك یان بنکەیەکی تەندروستی یان هەر بینایەک دروستبکات، لەسەر داوای ئەم بەڕێزانە هەر ناوێك کە لای ئەم بەڕێزانە داوابکرێت وەردەگیرێت و دادەنرێت بۆ بیناکە، بەڵام دانانی ئەم ناوە بەهیچ شێوەیەك بەو واتایە نییە کە ئەمە دەبێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت.”
نەخۆشخانەی ڕاپەڕین، نهخۆشخانهیهكی تایبەته بە منداڵان، لە ساڵی 2005 ەوە لە شاری هەولێر کراوەتەوە و تایبەتە بە چاودێریی نەخۆشییەکانی منداڵان.