له‌ گه‌رمیان سێ ئۆتۆمبێل پێكیاندادا و بریندار هه‌یه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش


له‌سه‌ر ڕێگای كەلار- خانەقین ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جۆری پێكدادان ڕوویدا و بەهۆیەوە ته‌ندروستی یه‌كێك له‌ شۆفێره‌كان ناجێگیره‌.

مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان به‌ باڵكێشی وت: “ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 25ی ئه‌یلوول، ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- خانه‌قین، لە نزیك گوندی سەوزبڵاخ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل لە جۆرەكانی (مسیپۆشی لانسەر و بارهەڵگرێك و پیكاب تویوتا)دا ڕوویداوە.”

وتیشی: “بەهۆی ڕووداوەكەوە شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ مسیبۆشی لانسەرەكە برینداربووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی قریاكه‌وتنی شه‌هید هه‌ژار كراوه‌ له‌ كه‌لار.”

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه‌ زیانێكی ماددی زۆر بەر هەسێ ئۆتۆمبێلەكە كەوتووەو له‌ئێستادا مەفرەزەكانی هاتووچۆگه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینەوەیان لەباره‌ی هۆكار و چۆنیەتی ڕووداوەكە دەستپێكردووە.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ دوێنێ پێنج شه‌ممه‌، ڕووداوێكی تری هاتووچۆ له‌ جۆری وه‌رگه‌ڕان له‌سه‌ر ڕێگای كه‌لار- ڕزگاری ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه‌ 4 كه‌س بریندار بوون و دواتر به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا و گیانی له‌ده‌ستدا.

ھەواڵی زیاتر