كاروان كهلاری/ باڵكێش
دەزگای چاودێری بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاند: “کە ئەمڕۆ هەینی، کاتژمێر ٧:٢٠ خولەکی سەرلەبەیانی بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٣.١ پلەی رێختەر لە ناوچەی سەنگاوی سەر بە پارێزگای سلێمانی ڕوویداوە.”
بهڵام بەشێکی زۆر له هاوڵاتیانی سەنگاو دهڵێن: “هەستیان بە بومەلەرزەکە نەکردووە.”
لهم مانگهدا ئهمه دووهمجاره بومهلهرزه له سنوری پارێزگای سلێمانی ڕوودهدات، شهوی 23ی مانگیش جارێكی تر بومەلەرزەیەک بە پلەی ٣.٩ی رێختەر لە ناوەندی شاری سلێمانی و دەوروبەری ڕوویدا و هیچ زیانێکی لێ تۆمارنەکرا.
بومەلەرزە ڕووداوێکی سروشتییە و بەهۆی جوڵانی پلێتەکانی ژێرزەوییەوە دروستدەبێت. لەسەر ئاستی جیهان چەند چرکەیەک جارێک بومەلەرزە روودەدات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر کەمیان ئەوەندە بەهێزن کە هەستیان پێبکرێت.