لە ڕووداوێکی ھاتووچۆدا 4 کەس گیانیان لەدەستدا.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌، 24ی ئه‌یلوول، له‌سه‌ر ڕێگای تاسلوجه‌ – سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی جۆری (سێنترا تایبه‌ت)، به‌هۆی تیژڕه‌وییه‌وه‌ كۆنترۆڵی له‌ده‌ستدا و وه‌رگه‌ڕا.

له‌ ڕووداوه‌كه‌دا 4 كه‌س كه‌ سه‌رنشینی ئۆمبێله‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌كه‌ن، گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ته‌رمه‌كانیان براوه‌ته‌ پزیشكی دادوه‌ری سلێمانی.

ساڵانه‌ به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆوه‌ چه‌ندین كه‌س ده‌بنه‌ قوربانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتووچۆش هۆكاری ئه‌و ڕووداوانه‌ بۆ تیژڕه‌وی شۆفێران ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌‌.

ھەواڵی زیاتر