مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كۆبووه‌وه.
سه‌رۆكی حكومه‌ت له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه: “سه‌ره‌ڕای قه‌یرانی دارایی، به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی به‌رنامه چاكسازییه‌كه‌یان.”
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه، 24ی ئهیلوول، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ مارتن هوس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق كۆبووه‌وه و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی عێراق و په‌ڕه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و یه‌كێتی ئه‌وروپایان تاووتوێ كرد.
باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق، ڕایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان نمونه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، گه‌شه‌سه‌ندووه له عێراق و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ئاماده‌یه بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان و هاندانی وه‌به‌رهێنه‌رانی ئه‌وروپایی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان.”
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش سوپاسی پشتگیریی یه‌كێتی ئه‌وروپای كرد و وتی: “هه‌رێمی كوردستان، فاكته‌رێكی گرنگی سه‌قامگیرییه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.”