پزیشكێكی دێرینی گه‌رمیان بەهۆی كۆرۆناوه گیانی لە دەستدا و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش پرسه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
پزیشكێكی دێرینی گه‌رمیان بۆهۆی كۆرۆناوه گیانی له‌ده‌ستدا، ئەم پزیشكە پێشتر یەكێك بوو لەو پزیشكانەی كه هاوكارێكی زۆری تووشبووانی كۆرۆنای كرد له ناوچه‌كه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له پرسه‌نامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه: “د. محه‌مه‌د مه‌نا، پزیشكی پسپۆڕی هەناوی لە قه‌زای كه‌لار، بە نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ گیانی له‌ده‌ستدا.”
وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی به‌وه‌ش كردووه: “كه ناوبراو 20 ساڵە لە سنوری كەلار و لە زۆربەی بەشەكانی نێو نەخۆشخانەكان خزمەتێكی گەورەی مرۆڤایەتی كردووە لە چارەسەركردنی هاوڵاتیاندا.”