بریندارێكی ڕووداوه‌ هاتووچۆكه‌ی گه‌رمیان گیانی له‌ده‌ستدا

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

دوای ئەوەی ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئه‌یلوول، لە سەر ڕێگای كەلار- ڕزگاری ڕووداوێكی هاتووچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیەوە 3 كەس برینداربوون و یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا، ئێستا گیانی لەدەستدا.

مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گەرمیان به‌ باڵكێشی ڕاگەیاند: “ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ شۆفێری ئۆتۆمبێله‌ ئازێراكه‌ بوو و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كرا، گیانی له‌ده‌ستدا.”

ھەواڵی زیاتر