لێبڕینی مووچه‌ كه‌مكرایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

وه‌زارەتی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند: “لێبڕینی مووچەی مانگی 3 ی فەرمانبەرانی كەمكردووەته‌وه، بەشێوەیەك ڕێژەكەی بۆ 18% كەمكراوه‌ته‌وه‌.”


بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی كه‌ بۆ گشت گەنجینەكان نێردراوە، داوای كەمكردنەوەی ڕێژەی لێبڕین كراوە.


دەقی نووسراوەكە:
لە وەزارەتی داراییەوە بۆ گشت گەنجینەكان
لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتمان بفەرموون بە ئاگاداركردنەوەی فەرمانگەكان بە ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی 4ی 2020 بەم شیوەیەی لای خوارەوە:
1– مووچەی فەرمانبەران بە ڕیژەی 18% كەم كردن دەبێت.
2– سەبارەت بە مووچەی پلە تایبەتەكان بەهەمان شێوەی مانگی پیشوو دەبێت

ھەواڵی زیاتر