كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئێواره‌ی دوێنێ چوار شه‌ممه، 23ی ئهیلوول، ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كۆبوونه‌وه و دوای كۆبوونه‌وه‌كه به‌یاننامه‌یه‌كی 4 خاڵییان ده‌كرد.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و قوتابخانه ئاماده‌ییانه‌ی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار داواكانیان بریتییه له: “پێدانی موچه 30 ڕۆژ جارێك به‌بێ لێبڕین، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی خوێندنی ئه‌لیكترۆنی و بۆ جێبه‌جێكردنی داواكانیشیان تاوه‌كو ڕۆژی 10ی ئۆكتۆبه‌ر مۆڵه‌تیان به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و حكومه‌ت داوه.”
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه: “ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكانیان نه‌درێته‌وه، 27ی مانگ كه یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكی ساڵی نوێی خوێندنه، له ته‌واوی قوتابخانه‌كانی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار كه ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانه، بایكۆت ده‌كه‌ن.”
ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م قوتابخانه ئاماده‌ییانه‌ی سنوری كه‌رتی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار دوای ئه‌وه دێت، كه دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌لار، ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: “ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری په‌روه‌رده‌كه‌مان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 24ی ئهیلوول، كاتژمێر 9:30 خولهك، له هۆڵی كۆبوونه‌وه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان ئاماده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی گه‌رمیان.”