كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئەمڕۆ پێنج شەممە، 24ی ئهیلوول، بەشێك لە مامۆستایان و فەرانبەرانی كەرتی پەروەردە لە كەلار گردبوونەتهوەو هۆشداری ده‌ده‌نه وەزارەتی پەروەردە و حكومەتی هەرێمی كوردستان و داوای جێبەجێكردنی داواكارییەكانیان دەكەن.
مامۆستا لاوان ئه‌حمه‌د، یه‌كێك له به‌شداربووانی گردبوونه‌وه‌كه به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت : “ئێمه وه‌كو مامۆستایانی گه‌میان داوای خەرجكردنی موچەكانمان ده‌كه‌ین لە كاتی خۆیدا دەكەن و سیسته‌می خوێندنی ئەلیكترۆنیش ڕەتدەكەنەوە، پێمان وایه دانانی ئه‌م سیسته‌مه‌ی خوێندن بۆ كوردستان هێشتا زووه.”
وتیشی: “پابه‌ند ده‌بین به‌و به‌یاننامه‌یه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ناڕازی مامۆستایان ده‌ری كردووه و ڕۆژی 27ی مانگیش كە یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندنە، بایكۆتی خوێندن دەكەین و ئامادە نین بچینه‌وه ناوەندەكانی خوێندن.