كاروان كهلاری/ باڵكێش
حهوت پهرلهمانتاری گۆڕان لەسەر دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، له نوسراوێكدا كه واژۆی 6 پهرلهمانتاری لهسهره و ئاراستەی ڕێكخەر و بەرپرسانی گۆڕانیان كردووه، ڕایانگەیاندووه: “كه هەموو دەستوەردانێكی بەرپرسانی گۆڕان لە هەر ئاستێكدابێت ڕەتدەكەینەوە.”
ئەو پەرلەمانتارانە ئەو نوسراوەیان چەند ڕۆژێك پێش ئێستا ئاراستەی عومەری سەید عەلی، ڕێكخەری گشتی گۆڕان و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و تەواوی ژوورەكانی گۆڕان كردووە.
نوسراوەكە واژۆی هەریەك لە پەرلەمانتاران (عەلی حەمەساڵح، ئاشنا عەبدوڵا، شیرین ئەمین، شایان عەسكەری، دابان محەمەد، جهلال محهمهد) ی لەسەرە.
ئاماژەیان بەوەشكردووە: “هەر دەستوەردانێكی بەرپرسانی گۆڕان لە هەر ئاستێكدابێت ڕەتدەكەینەوە و پێداگرین لەسەر هەڵبژاردنی پێشوومان كە هەریەك لە (دابان محەمەد – سەرۆكی فراكسیۆن، ئاشنا عەبدوڵا – جێگر، جەلال محەمەد- بڕیاردەر) هەڵبژێردرابوون.