لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان، لەبارەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنوسێكه‌وه، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوای دەستبەجێ ئازادكردنی دەكرێت.
دوێنێ سێ شه‌ممه، 22ی ئه‌یلوول، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق، ڕۆژنامه‌نووس (به‌هرۆز جه‌عفه‌ر) لە بنكەی پۆلیسی ئەزمه‌ڕ لە شاری سلێمانی ده‌ستگیركرا و به بڕیاری دادوه‌ر بۆ ماوەی یەك هەفتە ڕاگیرا.
لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و داوای دەستبەجێ ئازاد كردنی دەكات و ده‌ڵێت: “ئێمە لە لیژنەی داكۆكی لە ئازادی ڕۆژنامەنووسی و مافی ڕۆژنامەنووسان لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان، داوا دەكەین كە بەپێی یاسای ژمارە (۳٥) ڕۆژنامەنووسی هەرێمی كوردستان مامەڵە لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی ناوبراداو بكرێت و دەستبەجێ ئازاد بكرێت.
بەهۆی سكاڵای بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراقه‌وه، ڕۆژنامه‌نووس (بەهرۆز جەعفەر)، ئەندامی لقی كەركوكی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان، له‌سه‌ر نوسینی وتارێك كه ناونیشانه‌كه‌ی “تا كەی سەرۆك كۆمار ڕۆنگ ساید لێ ئەخوڕێت!؟”ه، به بڕیاری دادوه‌ر لە بنكەی پۆلیسی ئەزمه‌ڕ لە شاری سلێمانی ڕاگیراوە.