هه‌فته‌ی داهاتوو موچه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا 320 ملیاره‌كه‌ ده‌نێرێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، لیستی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: “لێبڕینی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە گوێرەی ئەو پارەیە دەبێت کە لەبەردەستی حکومەتدایە، ڕەنگە لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە زیاد و کەمی هەبێت.”

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “هیوامان بەوە هەیە کە بەرەو باشتر بڕوات و حکومەتیش چیتر ناچار نەبێت پەنا بۆ لێبڕینی مووچە ببات.”
 
ئێستا عێراق مانگانە 320 ملیار دینار وەک شایستەی دارایی بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، 42.6% ی مووچەی هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بەشەکەی دیکەشی حکومەتی هەرێمی کورستان، 57.3%ی مووچەکە خۆی دابینی دەکات.
 
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینەوە، 706 ملیار و 187 ملیۆن و 320 هەزار دینارە. ئەگەر لێبڕین نه‌بێت پێویستی بە 895 ملیار دینارە..
 
مووچەی مانگەکانی شوبات و ئادار بە لێبڕینی 21% دابەشکران، تا ئێستا دیار نییه‌ مووچەی مانگه‌كانی داهاتوو چۆن ده‌بێت.
 
هێڤیدار ئەحمەد، جێگری‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی‌ دارایی‌ و كاروباری‌ ئابووری‌ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاندووه‌: “هەفتەی داهاتوو حکومەت لیستی نوێی مووچە ڕادەگەیه‌نێت، ده‌شڵێت، حکومەت داهاتی ئامادەکردووە وعێراقیش 320 ملیاره‌كه‌ ده‌نێرێت.



ھەواڵی زیاتر