له‌ سۆران دوو تۆمه‌تبار به‌ 10 كیلۆ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قه‌زای سۆران ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “كه‌ ده‌ستیان به‌سه‌ر 10 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌ و دوو تۆمەتباریشیان ده‌ستگیركردووه‌.”

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قەزای سۆران له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاندووه‌: “كه‌ له‌ نزیك گوندی به‌رمیزه‌ی سنوری برادۆست، ده‌ستیان به‌سه‌ر 10 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا گرتووه‌ و دوو تۆمه‌تباریشیان له‌ شوێنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیركردووه‌ و ڕاده‌ستی دادگا كراون.”

له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا ئه‌مه‌ چه‌ندین جاره‌ هێزه‌كانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌ سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ردا بگرن و چه‌ندین تۆمه‌تباریش ده‌ستگیربكه‌ن.

ھەواڵی زیاتر