هاوپه‌یمانان جه‌خت له‌ به‌رده‌وامی ڕاهێنان به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ سێشەممە، 22ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی (جەنەراڵ کەڤن کۆپس)ی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا كربووه‌وه‌.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی بەردەوامیدان بە ڕاهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە کراوەته‌وه‌ بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە كردووه‌: “کە تیرۆریستانی داعش تا ئێستاش لە چەند ناوچەیەکی عێراق  هەڕەشەیەکی بەردەوام و جدین بۆ سەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە و جەختی لە گرنگیی درێژەدان بە هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووه‌ته‌وه‌، لە پێناو نەهێشتنی مەترسی گرووپە تیرۆریستییەکان لەو ناوچانەدا.”

ھەواڵی زیاتر