ده‌وامی هاتووچۆی هه‌ولێر دوو كاتژمێر كه‌مكرایه‌وه‌

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: “سەرجەم شوفێران و هاووڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە، کە لە یەک شەممەی داهاتوو، 27ی ئه‌یلووله‌وه‌، دەوامی بەشی مۆڵەتی هاتووچۆی هەولێر تاوه‌کو کاتژمێر 4ی ئێوارە دەبێت، لەجیاتی کاتژمێر 6ی ئێوارە.”

ئاماژەى بەوەشکرد: “هۆكاری کەمکردنەوەی دەوام گۆڕانی وەرز و کەمبوونەوەی ئەو لۆدەیە کە پێشتر له‌سه‌ر بەشی مۆلەت هەبووه‌‌‌.”

ئەم بڕیارەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر دوای ئەوە دێت، کە حکومەتى هەرێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی وته‌بێژه‌كه‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند: “دەوامی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تاوه‌كو كاتژمێر٣ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت.”

ھەواڵی زیاتر