636 كه‌سی تر تووشی كۆرۆنا بوون و 17 كه‌سی تریش مردن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 636 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون و 463 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه‌ و 17 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئه‌یلوول، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 636 حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە 110 كه‌سیان لە هەولێر، 353 لە دهۆک، 109 لە سلێمانی، 32 لە گەرمیان، 32 لە هەڵەبجە.

ئاماژەی به‌وه‌شكرد، كه‌ 403 کەس چاکبوونەتەوە، كه‌ 186 لە هەولێر، 28 لە سلێمانی، 34 لە گەرمیان، 29 لە هەڵەبجە، 126 لە دهۆك.

ئەوەشی خسته‌ڕوو، كه‌ 17 حاڵەتی گیان لەدەستداوه‌، کە 6 كه‌س لە سلێمانی، 2 لە هەولێر، 6 لە دهۆک، 2 لە گەرمیان، 1 كه‌سیش لە ڕاپەڕین بووه‌.

بەپێی دوایین ئامارەکان، تائێستا 42 هەزار و 368 کەس لە هەرێمدا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 27 هەزار و 324 کەسیان چاکبوونەتەوە و هەزار و 553 کەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

ھەواڵی زیاتر