كاروان كهلاری/ باڵكێش
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگهڵ جهیمس جیفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش كۆبووهوه.
ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئهیلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگهڵ شاندێکی ئەمریكی بە سەرۆکایەتی جەیمس جێفری، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و هاوپەیمانێتی نێودەولەتی دژی داعش كۆبووهوه.
له كۆبوونهوهكهدا جەیمس جێفری، ڕۆڵ و هەڵوێستی سەرۆک بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە لهیهك نزیكکردنەوەی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەرز نرخاندووه و جەختی لە پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان کردووهتهوه و وتوویهتی: “هەرێمی کوردستان بەهۆی هەمەڕەنگی و زیندوویتی و دۆستایەتییەکەی لە گەڵ ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا، پێگەیەکی گرنگ و ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.”
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستانیش باسی ڕهوشی ئێستای عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی كوردستان و بهغدای كردووه و وتوویهتی: “پرۆسەی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی بنەڕەتییانەی کیشەکان لە سەر بنەمای دەستوور.”
ئاماژهی بهوهش كردووه: “كه بەردەوامبوونی هەماهەنگیی ئەمنیی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش گرنگه و جهختی لیكردووهتهوه.”
سەرۆکی حکومەت له كۆبوونهوهكهدا نیگەرانیی خۆشی بەرامبەر بەردەوامبوونی سیاسەتی تەعریب و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر موڵک و زەوی دانیشتووانی کوردی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم دەربڕیوه.