كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
شەوی ڕابردوو 21 ی ئهیلوول، تەرمی پیاوێکی ئایینی ئێزدییەکان کە خەڵکی گوندی (مقبله)ی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی سه‌ر به قه‌زای شێخانه، دۆزراوه‌ته‌وه و به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی شوێنەری لێدان به جەستەیه‌وه دیار بووه .
شێخ سه‌ربار یه‌حیا، قایمقامی قه‌زای شێخان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “شه‌وی ڕابردوو پۆلیسی شێخان ئاگاداركراوه‌ته‌وه له بوونی ته‌رمی كه‌سێك له نزیك (گردی مومبارهك)ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخان و ده‌ستبه‌جێ پۆلیس گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و ته‌رمه‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادوه‌ری شێخان.”
وتیشی: “كه‌سه‌كه گه‌نجێكه به‌ناوی (کۆچک میران برھان حەمۆ کۆچک شەمۆ)، ته‌مه‌نی 25 ساڵه و خه‌ڵكی گوندی (مقبله)ی سه‌ر به كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌هه‌تی قه‌زای شێخانه و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمه‌كه‌ی ده‌ركه‌وتووه ئاسه‌واری لێدان به جه‌سته‌یه‌وه بووه.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: “كه پۆلیس په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ ڕووداوه‌كه كردووه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه به‌رده‌وامه.”