ئیسپانیا ده‌یه‌وێت وه‌به‌رهێنان له‌ هه‌رێمی كورستاندا بكات

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئه‌یلوول، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگه‌ڵ
خوان خۆسێ ئیسکۆبار، باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق كۆبووه‌وه‌.


لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پرسی‌ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێسپانیا و هەرێمی کوردستان تاووتوێ کراوه‌ و باڵیۆزی
ئیسپانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییە بارزگانییەکان و هاندانی وەبەرهێنانی ئیسپانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕیوه‌.


هاوكات، مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژەی بەوە كردووه‌، “کە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گرنگییەکی زۆر بە هەمەجۆرکردنی ئابووری و پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ دەدات و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاسانکاری پێویست پێشکەش به‌ وەبەرهێنەرانی ناوخۆیی و بیانی دەکات.”

ھەواڵی زیاتر