چیتر هاوڵاتیانی هه‌ولێر بۆ ئه‌م مامه‌ڵه‌یه‌ سه‌ردانی به‌غدا ناكه‌ن

كاروان كه‌لاری/ باڵكێش

بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو كاروباری شارستانی هەولێر، ئاگاداری هاوڵاتیانی شاری هەولێر ودەوروبەری ده‌كاته‌وه‌

به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ڕه‌گه‌زنامه‌ و كاروباری شارستانی هه‌ولێرله‌ ئاگادارینامه‌یه‌كدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: “بەمەبەستی كارئاسانی و كەم كردنەوەی ڕۆتین، هۆبەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی (ئەلیكترۆنی وڕاستی و دروستی/صوره‌قيد وەرەقی)، لە 16ی ئه‌یلووله‌وه‌ دەست بەكاربووە لە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان.”

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن: “كه‌ بۆ مامەڵەی وەرگێڕانی تۆماری شارستانی، كه‌ پێشتر پێویست بوو سەردانی به‌غدا بكەن، لەئێستادا ئەم مامەڵانە لە بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو كاروباری شارستانی هەولێر دەكرێت و چیتر پێویست ناكات سه‌ردانی به‌غدا بكه‌ن.”

ھەواڵی زیاتر