پڕۆژەیاسای بودجەی 2020 گەیشتە پەرلەمانی عێراق.
رۆژی 2/9/2020، وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی 2020ی رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کرد.
پێشتریش پەرلەمانی عێراق، حکومەتی پابەندکرد بەوەی پرۆژە یاسای بودجەی 2020 رەوانەی پەرلەمان بکات.
قەبارەی بودجەی 2020ی عیراق بە 148 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و هەر بەرمیلێك نەوتیش بە 40 دۆلار دانراوە.
محەمەد دەڕاجی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، بودجەی ئەمساڵی عێراق بە 148 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و بانكی ناوەندی عیراقیش لەمساڵدا تەنیا 27 ملیار دۆلاری فرۆشتوە.
دەڕاجی دەڵێ”داهاتی گومرگەكان لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنیا 490 ملیار دینار بووە، بودجە تەنیا بۆ سێ مانگ نییە، بەڵكو بۆ تەواوی مانگەكانی ساڵی 2020″