بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كه سواڵکەرێکیان دەستگیرکردووە، تەنها لە ماوهی 30 ڕۆژدا 13 ملیۆن دیناری کۆکردووهتەوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی دەستگیركردن و ڕێژەی ئەنجامدانی تاوانەكانی لە سنوری پارێزگاکە بڵاوکردەوەو ڕایگهیاند: “لهكۆی 5 هەزار و 995 تاوانی جۆراوجۆر كه تۆمارکراوە لە سنوری پاریزگاکە، توانراوە 5 ههزار و 568 تاوانیان ئاشكرا بکرێن و تۆمەتباران بدرێنە دادگا.”
ئاماژە بەوەش كراوە: “لەماوەی ئەو شەش مانگەدا، 751 سواڵكەر دەستگیركراون، کە ژمارەیەکی زۆر لەو سواڵکەرانە بۆ ڕاکێشانی هەست و سۆزی خەڵک وەک نەخۆش یان خاوەن پێداویستی تایبەت خۆیان دەرخستووە.”
پۆلیسی ههولێر ئهوهشی خستووهتهڕوو، “كە 655 تۆمەتبار بە تاوانەكانی كوشتن و دزی و ساختەكاری و سپیكردنەوەی پارە و ماددەی هۆشبەر دەستگیر دەستگیركراون.”