ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه (فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی)، كه هێزێكی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی عێراقه و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، له سنوری گوندی به‌شیری توركمانی شیعه‌ی باشوری كه‌ركوك جێگیركراون.
ئیدریس عادل، جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 2ی كه‌ركوكی یه‌كێتی به تۆری میدیایی باڵكێشی ڕاگه‌یاند: “چه‌ند ڕۆژێكه (فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی) سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كان هاتوونه‌ته سنوری گوندی به‌شیری توركمانی شیعه‌ی باشوری كه‌ركوك جێگیر بوون.”
وتیشی: “هێزه‌كه لیوایه‌كه، سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی شیعه‌كانه و بۆ پاراستنی توكمانه شیعه‌كانی ئه‌و سنوره هاتوون، كه هاوسنوره له‌گه‌ڵ قه‌زای حه‌ویجه و ڕه‌شاد و ڕیاز و له‌م ماوه‌یه‌دا دووجار گونده‌كه له‌لایه‌ن گروپه چهكدراهكانهوه كراوه‌ته ئامانج و دانیشتوانه‌كه‌ی زیانیان پێكه‌وتووه.”
سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كورد له‌سه‌ر هاتنی ئه‌و هێزه، وتی: “كورد له‌ئێستادا به‌شێك نییه له سیسته‌می ئه‌منی و سه‌ربازی كه‌ركوك، بۆیه هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك نه‌كراوه و كه‌سیش ناتوانێت بچێته ئه‌و سنوره.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی باڵكێش، هاتنی ئه‌و هێزه دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی ڕابردوو كوڕی نوێنه‌رێكی عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له‌و سنوره كوژرا، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانی لێكهوتهوه و ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانی كرد (فیرقه‌ی عه‌باسی قیتالی)، كه ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ڕه‌وانه‌ی سنوره‌كه بكرێت.