بەڕیوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت: “لەپێناو كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتوچۆ، كامێرای چاودێری تیژڕەوی دادەنێین و هەر شۆفێرێك پابەندی خێرایی نەبێت، سزایی مادی دەدرێت.”
مقه‌ده‌م عه‌بدولڕه‌حمان زه‌هاوی، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان به تۆڕی میدیایی باڵكێشی وت: “ده‌بێت شۆفێران و هاوڵاتیان ئاگاداربن كە له ڕۆژی سێ شەممە، 22ی ئه‌یلووله‌وه، كامێراكانی چاودێری تیژڕەوی لە سەر شەقامەكان دادەنرێن.”
وتیشی: “مه‌به‌ست له دانانی كامێراكانی چاودێری بۆ پابەندكردنی شۆفێرانه بە خێرایی دیاری كراوی شەقامەكان و كەمكردنەوەی تیژڕەوی و ڕووداوەكانی هاتوچۆ.”
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: “كه ئاماری ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ له سنوره‌كه به‌راورد به ماوه‌كانی ڕابردوو، ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و قوربانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.”
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان هه‌ڵمه‌تێكی فراوانیان بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ماتۆڕسكیله بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆكان ده‌ستپێكرد و ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ندین ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تا و بێ تابلۆدا گرت و بڕیاره له موزایه‌ده‌یه‌كی ئاشكرادا بیانفرۆشن.