لە سنووری ناحیەی پردێ چەند کاتیۆشایەک بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نرا بەڵام هیچ زیانێکی نەبووە.
نوری حەمەعەلی، بەرپرسی میحوەری پردێی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی باڵکێشی راگەیاند، کاتژمێر 12:40 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە نزیک گوندی قەیەباشی لە باشووری ناحیەی پردێ، چەند کاتیۆشایەک بە سەنگەرەکانی پێشمەرگەوە نرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
وتیشی” داعش ناتوانێت بچێتە ئەو ناوچەیە و تائێستا لەوێ نەبوون، بۆیە لەوانەیە کارەکە لەلایەن گرووپێکەوە بۆ دروستکردنی پشێوی کرابێ”.